حاجی كاروان لەسەر ئەو وێنانە پەیامێكی بڵاوكردەوەو داواكاریەكی هەیە

شەممە, 01 تەمموز 2017 22:55

 

لەسەر وتەكانی لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی لەبارەی بارودۆخی هەرێمی كوردستان و ریفراندۆم و ناشتنی سیاسی و سەركردەكانی یەكگرتوو كە حاجی كاروان وتبووی سەركردەكانی ئێمە لەناو گۆرستانەكانی خەڵك دەنێژرێن نەك لەگردو مەزاری تایبەتی، لەلایەن هەواداران و ئەندامانی گۆڕانەوە هێرش و "چەواشەكاری" دەستی پێكردووە بۆ سەر ناوبراو و وێنەی ساختەشیان بڵاوكردۆتەوە .

بەپێی چەند وێنەیەك كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوكراوەتەوە هەواداران و ئەندامانی گۆڕان لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان ئاماژەیان بەوەكردووە كە هێرش كراوەتە سەر پەرلەمانتاری یەكگرتووی ئیسلامی حاجی كاروان و لێیدراوە، بەڵام ناوبراو وێنە ساختەكان و وێنە راستەقینەكان بڵاودەكاتەوەو لەلاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی: ئەمەش بەزمی فەیسبوك ، واللە هیچ عەیبم نیەو كەسیش ئەزێتی نەداوم ، لەبەیانیەوە خەریکی ئیشی گواستنەوەی ماڵم ، سوپاس بۆ خەم خۆریتان ، شەرمەزارم بەرامبەر دۆستانم .

لە پەیامێكیشیدا ئەوەی خستۆتەڕوو: پەیامێک بۆ دۆستانم ...تکاتان لێئەکەم لەسەر من قسە بەهیچ کەس مەڵێن هەرچیەك بین ئێمە لەم وڵاتەین پێکەوە ئەژین هەمو خزم وکەسی یەکین کوردایەتی و ئیسلامەتی کۆمان ئەکاتەوە ... هەموکەس من ئەناسێ بێ رێزیم بەرامبەر هیچ کەس نەکردوە .. لەهیچ حزب و دەسەڵات دارێ سڵم نەکردۆتەوە هەموکات لەحەق بێژی خۆم نەکەوتومە...

حاجی كاروان دەشڵێت: ئەوەشی ئەمڕۆ ڕو ئەدات لەوهەمو جوێن وتەشهیرە ئەو چەپەکان ومولحیدەکانن کەدژی دینداری و دینن ..بۆیە تکاتان لێئەکەم قسە بەهیچ حزب وسەرکردەیەک مەڵێن گەر ئەوانیش جوێن بدەن ..ئێمە بەقسەی پێغەبەرەکەمان ئەکەین ئیماندار نابێ جوێن بدات ...ئێمە بەردەوامین لە کاری خۆمان کۆڵ نادەین لەدینداری لە ئیسڵاح لەگەیاندنی دینی خوا لەپێناو چەسپاندنی عەدالەت و خزمەت کردنی هەژاران وبێ باوکان....

لە كۆتاییشدا نوسیویەتی: سوپاسی هەمولایک ئەکەم بۆ پاڵشتیان لێم دوعای خێریان بۆم...ئەگەر کەسێکش بەهۆی منەوە ئەزێتی خواردوە من خزمەتکاریم وئەگەر کەسێکش بەهۆی منەوە سودی بینیوە من خزمەت کاریم....خوایە وڵاتمان ئاوەدان کەیت.

م-ع-كانی