خشتەی مووچەی مانگی پێنج ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت

چوار شەممە, 05 تەمموز 2017 05:25

سەرەتای هەفتەی ئایندە وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان بڵاودەکاتەوە.

بەرپرسێکی باڵا لە وەزارەتی دارایی بە ماڵپه‌ری سپی ڕاگەیاند "ئامادەکاری تەواو بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج کراوە و هەفتەی داهاتوو خشتەی دابەشکردنی مووچە ڕادەگەیەنین کە تێیدا وادەی سەرجەم وەزارەتەکانی تێدا دەبێت".

ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ خشته‌ی ئاماده‌كراویمانگی پێنجی بڵاو كرده‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌-

10/7/2017، مووچه‌ى مانگى 5 ى ساڵى 2017 ى دیوانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و لیواكان دابه‌ش ده‌كرێت.

11- 12ی ئەم مانگەمووچه‌ى مانگى 5 ى ساڵى 2017 ى یه‌كه‌كانى (80 و 70) ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

به‌روارى 13/7/2017، مووچه‌ى مانگى 5 ى ساڵى 2017 ى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.
-فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى
-فه‌رمانده‌ى پۆلیسى به‌رگرى و فریاكه‌وتن
-ئه‌نجومه‌نى ئاسایش

15/7/2017، مووچه‌ى مانگى 5ى ساڵى 2017 ى ده‌زگاى گشتى ئاسایش دابه‌ش ده‌كرێت.

به‌روارى 16/7/2017، مووچه‌ى خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و مووچه‌ى مانگى 5ى ساڵى 2017 ى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.
-وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان
-ده‌زگاى مین
-دیوانى چاودێرى دارایی
--ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ
-ناوچه‌ كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم
-ده‌سته‌ى ژینگه‌
-ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان
-ده‌سته‌ى ده‌سپاكى
-كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستان

17-18 /5/2017، مووچه‌ی خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

ڕۆژانى چوارشەممە و پێنج شەممە به‌روارى 19-20/7/2017، مووچه‌ی خانه‌نشینانى شارستانی و مووچه‌ى مانگى 5ى ساڵى 2017 ى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.
-وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى
-وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى
-وه‌زاره‌تى كاره‌با
-وه‌زاره‌تى گواستنه‌و گه‌یاندن
-وه‌زاره‌تى پلان دانان

ڕۆژى شەممە‌ به‌روارى 22/7/2017، مووچه‌ى مانگى 5 ى ساڵى 2017 ى په‌روه‌رده‌كانى (ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كان) دابه‌ش ده‌كرێت.

ڕۆژى یەک شه‌ممه‌ به‌روارى 23/7/2017، مووچه‌ى مانگى 5ى ساڵى 2017 ى په‌روه‌رده‌كانى (سه‌نته‌رى شاره‌كان) و وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاو توێژینه‌وه‌ى زانستى دابه‌ش ده‌كرێت.

ڕۆژانى دوو شه‌ممه‌ و سێ شه‌ممه‌ به‌روارى 24-25 /7/2017، مووچه‌ى مانگى 5ى ساڵى 2017 ى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.
-وه‌زاره‌تى ناوخۆ
-وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى و بازرگانى
-وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیرى و لاوان
-وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتیه‌كان
-فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى كارو كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى
-مووچه‌ى (كه‌م ئه‌ندامان) ى سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تى كارو كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى

ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ و پێنجشەممە به‌روارى 26-27 /7/2017، مووچه‌ى مانگى 5ى ساڵى 2017 ى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.
-وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى
-وه‌زاره‌تى ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن
-وه‌زاره‌تى كشتوكال و سه‌رچاوه‌كانى ئاو
-وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار
-وه‌زاره‌تى داد
-ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى
-سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم
-سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان
-سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران