تۆری رێكخراوەكان داوای هەڵوەشانەوەی سیستمی پاشەكەوتی موچە دەكەن

دوو شەممە, 10 تەمموز 2017 11:55


كوردیو ـ سلێمانی ـ یانی یادگار
تۆری رێكخراوەكان كە لە پەنجا ریچكخراوی كۆمەڵگەی مەدەنی پێكهاتوە ، داوای هەڵوەشانەوەی سیستمی پاشەكەوتی موچە دەكەن و لەگەڵ سەندیكا پیشەییەكان فشاری زیاتر دەخەنە سەر حكومەت
ئومێد محمد ئەندامی تۆری رێكخراوەكان لە سلێمانی بە كوردیوی ڕاگەیاند" ئەمڕۆ لەگەڵ یەكێتی مامۆستایان كۆدەبینەوە و بۆ دۆزینەوەی ئالیەتی كاری داهاتوومان لەگەڵ سەندیكاو رێكخراوەكانی تریش كۆدەبێتەوە".
وتیشی" بۆ دروستكردنی فشاری زیاترە لەسەر حكومەت تا سیستمی پاشەكەوت ڕەتبكەینەوەو حكومەت بێت بە دەم داواكاریەكانمانەوە"
ئەو ئەندامەی بۆردی رێكخراوەكان دەڵێت لەسەرو بەندی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم سەردانی حزبەكان دەكەین و داوایان لێ‌ دەكەین هەڵوەشانەوەی سیستمی پاشەكەوت بكەنە مەرجی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و هەلبَژاردنی .