ئاگاداریەك لە کۆلیژی پۆلیسی ھەولێر بۆ دەرچووی کۆلیژەکان

10/07/2017 - 15:46 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

کۆلیژی پۆلیسی ھەولێر ئاگادری قوتابیانی دەرچووی کۆلیژەکان دەكاتەوە بەتایبەت ئەوانەی تاقی کردنەوەی توانای جەستەییان ئەنجام داوە سەردانی كۆلێژەكە بكەن بۆ ئەنجامدانی پشكنینی جەستەیی .

بەپێی ئاگاداریەكەی كۆلێژی پۆلیسی هەولێر داوا دەكرێت قوتابیان لە رۆژی چوارشەممە رێکەوتی٢٠١٧/٧/١٢ کاتژمێر ٩ی بەیانی لە کۆلیژی پۆلیسی ھەولێر ئامادەبن بەمەبەستی ئەنجامدانی(پشکنینی پزیشکی) .

ئەوەش خراوەتەڕوو: ھەر قوتابییەک لە ھەمان رۆژ ئامادە نەبێت مافی وەرگرتنی نامێنێت .

م-ع-كانی