نوێترین زانیاری لەسەر تەندروستی كۆسڕەت رەسوڵ

سێ شەممە, 11 تەمموز 2017 13:01

 

دوای زیاتر له‌ مانگێك بەجێهێشتنی كوردستان بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی، شه‌وی رابردوو جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی گه‌ڕایه‌وه‌ سلێمانی.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ناو ده‌سته‌ی یه‌كی پاسه‌وانی كۆسره‌ت ره‌سوڵ راگه‌یاندووە: مانگێك له‌مه‌وبه‌ر، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی، به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستییه‌وه‌ گه‌یه‌نرایه‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا، پاش وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست، شه‌وی رابردوو گه‌ڕایه‌وه‌ سلێمانی.

ئەو سەرچاوەیە بۆ مەداپرێس وتیشی: باری ته‌ندروستی كۆسره‌ت ره‌سوڵ هه‌ندێك جار جێگیره‌ و هه‌ندێك جار ناجێگیره‌، هۆكاره‌كه‌شی بۆ برینداربوونی شه‌ڕه‌كانی پێشوو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، بۆیه‌ هه‌ركات پێویست بكات ده‌بێت سه‌ردانی ئه‌وروپا بكات.

جێگەی باسە كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی، ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ به‌هۆی برینداربوونیه‌وه‌ باری ته‌ندروستی جێگر نییه‌، له‌كاتی به‌شداریكردنی له‌شه‌ڕی داعشدا ئه‌مبوڵانسێكی پزیشكی له‌گه‌ڵدا ده‌چوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌وردی ئاگاداری ته‌ندروستی بێت.

 

ش.م