هاتوچۆی گەرمیان: هەر ئۆتۆمبێلێك بێ تابلۆ ببینرێت دەستی بەسەردا دەگیرێت

دوو شەممە, 17 تەمموز 2017 09:42


بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ئاگاری ئەو شۆفێرانە دەكاتەوە كە خاوەنی ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆن یان ساختە بە هیچ شێوەیەك مافی ئەوەیان نیە بەكاری بهێنن لەسەر شەقامەكان ، هەتاوەكو دەبنە خاوەنی تابلۆ و كاری یاسایان بۆ ئەنجامدەدرێت.


لەڕاگەیەنراوی:ی هاتوچۆی گەرمیاندا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە هاتووە" سەرجەم ئەو خاوەن ئۆتۆمبیلانەی سنوری ئیدارەی گەرمیان، كە ئۆتۆمبیلی بێ تابلۆ یان ساختەیان پێە ئاگاداریان دەكەینەوە بە هیچ شێوەیەك مافی ئەوەیان نیە بەكاری بهێنن لەسەر شەقامەكان ، هەتاوەكو دەبنە خاوەنی تابلۆ و كاری یاسایان بۆ ئەنجامدەدرێت،"


لەبەشێكی تری ڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەش هاتووە" هاتوچۆی گەرمیان جەختدەكاتەوە هەر ئۆتۆمبیلێك بەبێ تابلۆ ببینرێت لەلایەن بەرێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیانەوە دەستی بەسەر دا دەگیرێت"


أ.س