"چوار دەوڵەتی داگیركەری كوردستان ئەندامی دادگای دادی نێو دەولەتی نین و ناشیانەوێ ببن"

دوو شەممە, 17 تەمموز 2017 09:49

 

كوردیو ـ هەڵەبجە ـ حەیدەر حەمەصاڵح

 

پاش تێپەڕ بونی 15ساڵ بەسەر دامەزراندنی دادگای دادی نێودەوڵەتی ICCو 19ساڵ بەسەر واژوو كردنی پەیماننامەی ڕۆمادا مامۆستایەكی زانكۆش دەڵێت تائێستا هەریەكە لە عێراق و ئێران و توركیا سوریا كە چوار دەوڵەتی داگیركەری كوردستانن ئەندامی دادگاكە نین و نێەتێك نییە بۆبونە ئەندامیش تێیدا.

 

مامۆستا ئاوارە حسین مامۆستا لەبەشی یاسای زانكۆی هەڵەبجە و شارەزا لە بواری یاسا نێودەوڵەتیەكاندا لە لێدوانێكیدا بۆ كوردیو ڕایگەیاند : ئەمڕۆ 19ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر دامەزراندنی دادگای تاوانكاری نێو دەوڵەتی كە بارەگاكەی لەشاری لاهای هۆڵەندایە و ئەمڕۆ بە ڕۆژی دادی جیهانی ناسراوە بۆیەك بون و یەكگرتنی هەموو ئەوانەی كە خەبات دەكەن لە پێناو قەدەغەكردنی تاوانی نێودەوڵەتی و تاوانی جەنگ و تاوانی جینۆساید و دوژمنكاری لە چوار چێوەی پسپۆڕیەكانی دادگای دادی نێو دەوڵەتیدایە ،تا ئێستا هەریەكەلە عێراق و ئێران و توركیا سوریا كە چوار دەوڵەتی داگیركەری كوردستان ئەندامی دادگاكە نین و نێەتێك نییە لەلایەن ئەم دەوڵەتانەوە بۆ ئەندام بون .

 

ڕاشیگەیاند : ئەبێت ئەوە بوترێت كە حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكاتی پێك هێنانەوەی دەوڵەتی عێراق مەرجێكی نەبوە بۆئەوەی عێراق ببێتە ئەندام لەو دادگایە،گرنگە عێراق ببێتە ئەندام چونكە هەموو ئەو تاوانانەی كەلە 1/7/2002 وەوە ئەنجامدراون دژی كاركردنی دادگایە ،دادگا ئەتوانێت لێكۆڵینەوە لەو تاوانانە بكات وسزای تاوانكارەكانی بدات و ئەبێتە گرەنتیەك بۆ ئەوەی جاریكی تر ئەم تاوانانە بەرانبەر بەگەلی كوردستان دوبارە نەبێتەوە و قەدەغەبكرێن لە عێراقدا جگەلەوەش دەنگی ئازارەكانی كورد دەگاتە ناوەندە نێودەوڵەتیەكان و لەوێدا قسە لەسەر ئازارەكانی كورد دەكرێت كەلێرەدا خۆی بۆ خۆی ناساندن و بەنێودەوڵەتی كردنی ئازاررەكانی كوردە كەلە هەرێمێكی عێراقیەوە دەچێتە لاهای.

 

 

 

 

س ب