یەكێتی: گرنگە پارتی و گۆڕان خۆیان پێكەوە چارەسەری كێشەكانیان بكەن

دوو شەممە, 17 تەمموز 2017 10:43


كوردیوـ سلێمانی ـ نیاز فاروق


ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كۆبوونەوەی راستەوخۆی دووقۆڵی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان بە گرنگ دەزانێت بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوانیان.


فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ كوردیو وتی" یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەماوەكانی ڕابردودا بەمەبەستی كۆتایی هێنان بەو دۆخە چەقبەستوەی نێوان لایەنە سیاسیەكان هەوڵی نزیكبونەوەی بۆچوونی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستانی داوە بەڵام تا ئێستا ئەو دولایەنە پێكنەهاتوون لەسەر چارەسەری كێشەكانیان و زۆر هەوڵماندا لەگەڵیان بەڵام ئەنجامێكی ئەرێنیمان لێیان نەبینی ".


ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی وتیشی " ڕێگای دیالۆگ باشترینە بۆ یەكلاكردنەوی كێشەكان و گرنگە بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی بەشێوەی دووقۆڵی و ڕاستەوخۆ بكەونە گفتوگۆ وەهەر كاتێكیش پێویستیان بە لایەنی سێهەم هەبێت ئێمە ئامادەین".

أ.س