ئێران داوا لەیەكێتی و گۆران دەكات ڕێگە نەدەن لە سلێمانی ریفراندۆم بكرێت

دوو شەممە, 17 تەمموز 2017 10:58

 

سەرچاوەیەكی باڵای كوردی رایدەگەیەنێت ئێران هەوڵێكی چرو پری دەستپێكردوە بۆلای لایەنە كوردیەكان بۆئەوەی پەشیمانیان بكاتەوە لە پشتگیركردنی راپرسی و بۆئەو مەبەستەش داوای لەیەكتی یەكێتی و گۆرانكردوە كەرێگە نەدەن لەسلێمانی ریفراندۆم بكرێت.

سەرچاوەیەكی باڵای كوردی بە(غدپرێس)ی راگەیاندوە" باڵوێزی ئێران لەبەغداد ئیرەج مەسجدی بەم دوایانە هەواڵێكی چرو پڕی دەست پێكردوە بۆ پوچەڵكردنەوەی هەوڵەكەی مەسعود بارزانی بۆئەنجامدانی راپرسی "


سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشدا" باڵوێزی ئێران چاوی كەوتوە بە ژمارەیەك لە سەركردەكانی كورد پێی راگەیاندون كە تاران دژی ریفراندۆمە"


سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردوە" تاران داوای لەجەلال تاڵەبانی كردوە لەگەڵ بزوتنەوەی گۆران بەشێوەیەك لەشێوەكان رێگە نەدەن لەشاری سلێمانی ریفراندۆمەكە بكرێت"

باڵوێزی ئێران لەئێستادا بەسەردانێك لەهەرێمی كوردستان و چاوی كەوتوە بەژمارەیەك لە سەركردەكانی كوردو بڕیاریشە لەگەڵ مەسعودبارزانی كۆببێتەوە .



جێگەی ئاماژەیە بڕیارە لە 25 ئەیولی ئەمساڵدا لەهەرێمی كوردستان راپرسی ئەنجامبدرێت و لەئێستاشدا لەلایەن هەردووڵاتی ئێران و توركیاوە بەتوندی دژی وەستاونەتەوە.
أ.س