تەرمی گەنجێگ لە رووباری سیروان دۆزرایە

دوو شەممە, 17 تەمموز 2017 11:45

 

گەنجێکی دانیشتووی قەزای دەربەندیخان کە ماوەی زیاتر لە دوو هەفتە بوو بێ سەروشوێن بوو، ئەمڕۆ تەرمەکەی لەڕووباری سیرواندا دۆزرایەوە .

رائید كه‌یوان ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی ده‌ربه‌ندیخان رایگەیاند: دوای ئەوەی لەلایەن کەس و کارەکەی ئاگادارکراینەوە کە کوڕەکەیان به‌ ناوی فریاد محه‌مه‌د حاجی ڕەشید چەند رۆژێکە بێسەروشوێنە.


به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی ده‌ربه‌ندیخان وتیشی: لە رێگای تیمەکانمانەوە هەوڵی دۆزینەوەی ئەو گەنجەمان داوە و ئەمڕۆش دوای زیاتر لە دووهەفتە لە بێسەروشوێن بوونی، تەرمەکەی لە ڕووباری سیروان لە نزیک ناحیەی مەیدان دۆزرایەوە.

ناوبراو بۆ ئێن ئاڕی تی ئاشكرایكرد تەرمی گەنجەکە لە ئێستادا لە پزیشکی دادوەرییە و کەسوکارەکەشی دوای بینینی ئەو تەرمە، دڵنیابوون لەوەی کە کوڕەکەی خۆیانە.

 

ش.م