وه‌زاره‌تی دارایی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان ئاگادارده‌كاته‌وه‌

پێنج شەممە, 20 تەمموز 2017 13:24

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، رێنماییەكی تایبەت بە میكانیزمی مامەڵكردن لەگەڵ سەرپێچیكاران، ئاراستەی گشت وەزارەت و فەرمانگەكانی نەبەستراو بەوەزارەت دەكات و ئاگادایان ده‌كاته‌وه‌و تێیدا بە وردی شێوازی مامەڵەكردن لەگەڵیاندا و سزا مادییەكان دەخاتەڕوو .

وەزارەتی دارایی و ئابووری لەرێنماییەكدا بە ژمارە (21)، كە رۆژی 16/7/2017 دەرچووە و واژوی ڕابەر سدیق، بریكاری وەزارەتی دارایی بەوەكالەتی بەسەرەوەیە و ئاڕاستەی گشت وەزارەت و فەرمانگەكانی نەبەستراو بەوەزارەت كراوە، تێیدا میكانیزمی مامەڵكردن لەگەڵ سەرپێچیكاران (كە خاوەنكار، بازرگانان و كۆمپانیا بیانی و ناوخۆییەكان دەگرێتەوە)، خراوەتەڕوو.

كلیك لێره‌ بكه‌ بۆ رێنمایه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كه‌ ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی كردووه‌

م-ع-كانی