یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاری دەكرێت

شەممە, 05 ئاب 2017 05:15

 

بەرپرسێکی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێم، پێشبینی خۆی بۆ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دەخاتەڕوو.

مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف و كاروباری‌ ئاینی‌ رایگەیاندوە: له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ حاجییان له‌ وڵاتی‌ سعودیه‌ن، بۆیه‌ جه‌ژنی‌ قوربان له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه‌ دیاری‌ ده‌كرێت، به‌پێچه‌وانه‌ی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان كه‌ له‌ وڵاتانی‌ ئیسلامیدا پشت به‌ بینینی‌ مانگ ده‌به‌سترێت.

راشیگەیاندووە "پێشبینی‌ ده‌كه‌م رۆژی‌ ٣١ ی ئاب یان یەکی ئەیلول یه‌كه‌م رۆژی‌ جه‌ژنی‌ قوربانی‌ پیرۆز بێت".

جێی باسە شێخ عەبدوڵا بن نعێم ئەندامی دەستەی گەورە زانایانی سعودییەهەروەها ڕایگەیاندووە کە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان ١ی ئەیلول دەبێت.