دوو وڵات ڤیزای‌ یه‌ك ساڵ به‌هاوڵاتیانی‌ هه‌رێم ده‌ده‌ن

یەک شەممە, 06 ئاب 2017 05:48
كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران و توركیا بڕیاریانداوه‌ ڤیزای‌ یه‌ك ساڵ به‌هاوڵاتیانی‌ هه‌رێم بده‌ن، ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و ڤیزایه‌ ته‌نها بۆ بازرگانه‌كانه‌.

سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆكی ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی به‌ تۆڕی سلێمانی ڕاگه‌یاند، "بڕیاردراوه‌ بۆ له‌مه‌ودوا هه‌موو بازرگانانی سلێمانی به‌هێنانی پشتگیریه‌ك له‌ژوری بازرگانیی و پیشه‌سازی سلێمانیه‌وه‌، ڤیزای یه‌ك ساڵی ئێران وه‌ربگرن".

وتیشی‌:"جگه‌ له‌ئێران پێشتر توركیا بڕیاریدابوو ڤیزای‌ یه‌ك ساڵی‌ به‌بازرگانه‌كان بدات، ئێستا كار له‌سه‌ر ئه‌و بڕیارانه‌ ده‌كرێت، بازرگانه‌كان ده‌توانن داوای‌ ئه‌و ڤیزانه‌ بكه‌ن".