سبه‌ی ئه‌م مووچه‌یه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

یەک شەممە, 06 ئاب 2017 15:07

 

خشته‌ی نیو مووچه‌ی مانگی پێنج كۆتایی هات و ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش مووچه‌ی خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه‌و خانه‌نشینانی شارستانی دابه‌ش ده‌كرێت و ته‌نها بۆ ئه‌م چینه‌ش چوار رۆژ دیاری كراوه‌ .

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌وه‌هاتووه‌: ڕۆژانى یه‌ك شه‌ممه‌ و دوو شه‌ممه‌ به‌رواری 6- 2017/8/7، مووچه‌ی خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

به‌م شێوه‌یه‌ش ئه‌مرۆ ده‌ست كراوه‌ به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه‌و سبه‌ی دووشه‌مممشه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت .

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ئاماژه‌به‌وه‌ش كراوه‌: ڕۆژانى سێ شه‌ممه‌ و چوار شه‌ممه‌ به‌رواری 8- 2017/8/9، مووچه‌ی خانه‌نشینانى شارستانی دابه‌ش ده‌كرێت.

 م-ع-كانی