ڤیدیۆ... وتەكانی د.سه‌ید ئه‌حمه‌د لە دیداری مەسعود بارزانی

پێنج شەممە, 10 ئاب 2017 11:41

 

رۆژی رابردوو مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ زانایانی ئایینی كۆبۆوه‌، به‌ڵام میدیاكان ته‌نها لێدوانی وتاره‌كه‌ی بارزانیان بڵاوكرده‌وه‌و به‌شێك له‌ میدیاكانیش هیچ لێدوانێكی زانایانیان بڵاونه‌كردۆته‌وه‌، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیه‌ی كوردیو ده‌ستی خستووه‌ دكتۆر سه‌ید ئه‌حمه‌د پێنجوێنی قسه‌ی خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ر ڕوبه‌روی بارزانی ده‌كاته‌وه‌و دواتر بارزانی ته‌ئكید له‌سه‌ر قسه‌كانی دكتۆر سه‌ید ئه‌حمه‌د ده‌كات .

دكتۆر سه‌ید ئه‌حمه‌د پێنجوێنی له‌ دیدارەكەی بارزانیدا تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر مه‌ترسیه‌كان بیری توندڕه‌وی و خزمه‌تكردن له‌به‌رانبه‌ردا به‌ بیری میانڕه‌وی ، هه‌روه‌ها بژێوی خه‌ڵك و دۆخی هاوڵاتیان ده‌خاته‌ڕوو ، لای خۆشیه‌وه‌ مه‌سعود بارزانی وه‌ڵامی دكتۆر سه‌ید ئه‌حمه‌د ده‌داته‌وه‌ و ته‌ئكید له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری دۆخی هاوڵاتیان و مووچه‌و بژێویان و دۆخی سیاسی هه‌رێم ده‌كاته‌وه‌ .

م-ع-كانی

 

 

بۆ ئەوەی بگەیتە راستی هەواڵەكان، پەرەی دووەمی ماڵپەری كوردیو لایك بكە