داعش ناحیەیەك و 50 گوند بێ‌ كارەبا دەكات

شەممە, 12 ئاب 2017 05:14

 

 

بەهۆی تەقاندنەوەی دوو تاوەری كارەبا لەلایەن گروپە چەكدارەكانی داعشەوە، ناحیەك و دەیان گوند بێ‌ كارەبا دەمێننەوە.

بەپێی هەواڵێك كە كەركوك 24 بڵاویكردۆتەوە، شەوی رابردوو گروپە چەكدارەكانی داعش دوو تاوەری كارەبایان لە گوندی (جومەیلە) ی سەربە ناحیەی جەلەولا تەقاندۆتەوە.

ئەو دوو تاوەرە كارەبایان لە قەزای خانەقینەوە دەگەیاندە ناحیەی قەرەتەپەو گوندەكانی دەوروبەری.

ئەمەو ئەم كارەی داعش بۆتە مایەی پچڕانی تەزووی كارەبا لە ناحیەی قەرەتەپەو (50) گوندی دەوروبەری.

 

 

ئـ . كـ