قائیمقامی سلێمانی: هۆكاری گران بونی نرخی سوتەمەنی، بۆرسەی جیهانییە

شەممە, 12 ئاب 2017 06:32


قائیمقامی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت هۆكاری گران بونی نرخی سوتەمەنی، زۆری خواست و بۆرسەی جیهانییە و سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیش دەڵێت هۆكارەكەی دوو كۆمپانای ناوخۆییە.

 

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی بەژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕاگەیاند:" هاوردەكردنی سوتەمی بەردەوامە و كێبڕكێ لەنێوان كۆمپانیاكاندا هەیەو هەر بازرگانێك بە پێی ڕێنمای بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكان سوتەمانی بێنیت ڕێگە پێدراوە".



هەروەها وتیشی:" قۆرغكاری نەكراوە بۆ هیچ لایەنیك و كۆمپانیایەك كێبڕكێكە هەر هەیە بەڵام گرانبونی نرخ پەیوەندی بەخواستەوە ھەیە لەگەڵ بازاڕی جیهانیدا".

 

 

 

س ب