سبەی چارەكەموچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابەش دەكرێت

شەممە, 12 ئاب 2017 06:53

 

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: سبەی یەك شەممە مووچەی مانگی شەشی ساڵی 2017 ی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابەش دەكرێت.

 

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان دابەشكردنی خشتەی چارەكە موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان و فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و فەرماندەی پۆلیسی بەرگری و فریاكەوتنی لەڕۆژانی یەك شەممە تاوەكو پێنج شەممە ڕاگەیاند.

 

دابەشكردنی خشتەی چارەكە موچەكە بەم شێوەیەیە:

 

1-ڕۆژی یەك شەممە بەرواری 13/8/2017، مووچەی مانگی 6 ی ساڵی 2017 ی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابەش دەكرێت.

2- ڕۆژانی دوو شەممە و سێ شەممە بەرواری 14-15/8/2017، مووچەی مانگی 6 ی ساڵی 2017 ی یەكەكانی (80 و 70) ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.

3- ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە بەرواری 16-17/8/2017، مووچەی مانگی 6ی ساڵی 2017 ی فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی
و فەرماندەی پۆلیسی بەرگری و فریاكەوتن دابەش دەكرێت.

 

 

 

 

 

س ب