وێنه‌... كوردیو ناوی پێشمه‌رگه‌ شه‌هیدو برینداره‌كانی شه‌وی رابردوو بڵاوده‌كاته‌وه‌

شەممە, 12 ئاب 2017 13:40

 

شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر به‌شێكی میحوه‌ری داقوق و ڕوبه‌ڕوی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بونه‌وه‌ به‌هۆی شه‌ڕێكی سه‌ختیشه‌وه‌ پێشمه‌رگه‌ سێ شه‌هیدو حه‌وت برینداری كرده‌ قوربانی ، به‌ڵام له‌ كۆتاییدا توانیویانه‌ چه‌كدارانی داعش تێك بشكێنن و لاشه‌ی ده‌یان چه‌كداری داعش له‌شوێنی هێرشه‌كانیان به‌جێ ماوه‌ .

به‌پێی زانیاریه‌كانی كوردیو چه‌كدارانی داعش له‌ سنوری  گوندی ئه‌لبو محمد هێرشیان ده‌ست پێ كردوه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سنوری میحوه‌ری داقوقه‌وه‌و له‌وێدا فه‌وجێكی كاكه‌ییه‌كان هه‌یه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌ی چه‌كداره‌كانی داعش زۆر بوونه‌ شه‌رێكی توندو ده‌سته‌و یه‌خه‌ ڕویداوه‌ .

به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌وه‌ش پێشمه‌رگه‌ چه‌ند قوربانیه‌كی داوه‌ كه‌ سێ شه‌هیدو حه‌وت برینداره‌ به‌م شێوه‌یه‌:

شه‌هیده‌كان: شه‌هیدان (فه‌لاح کەریم حەبیب، مه‌سعود خالید باوەلی ، ئەرکان وەلی علی)

برینداره‌كان (خالید جه‌مال ئەیوب ، محمد محمود علی ، ڕەسول علی تەمرخان، شێروان ئەرکان ساڵح، موئەید محمد حسن ، نه‌قیب دیدار ئیبراهیم،ملازم پشتیوان ساڵح ئه‌حمه‌د)

 

م-ع-كانی