ژنێكی خاوه‌ن 3 منداڵ خۆی خنكاند

شەممە, 12 ئاب 2017 14:40

 

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، له‌ ناحیه‌ی ژاراوه‌، ژنێك كه‌ خاوه‌نی 3 منداڵه‌، به‌ سه‌قفی خانووی ماڵی باوكی خۆی هه‌ڵواسیوه‌و خۆی خنكاندووه، له‌م باره‌یه‌وه‌ پۆلیسی راپه‌ڕین زانیاری زیاتر ئاشكرا ده‌كات.

پۆلیسی راپه‌ڕین بڵاویكرده‌وه‌، ئەمڕۆ شەممە 12 ئابی 2017، کاتژمێر 12:00 لە ناحیەی ژاراوەی سەر بە قەزای پشدەر، ژنێک له‌ ماڵی باوكی خۆی به‌په‌ت خنكاندووه‌.

پۆلیسی راپه‌رین رایگه‌یاندووه‌: ژنه‌كه‌ بەناوی ( م . م . ئــ ) پیشەی ژنی ماڵ، لە دایک بووی 1989 کە دایکی دوو کوڕ و کچێکە لە ماڵی باوکی کە بە تەنیا لەوێ بووە بە سەقفی خانوەکەیان بە پەت خۆی هەڵواسیووە و خۆی خنكاندووه‌.

پۆلیس ئاشكراشیكردووه‌، پاش رووداوەکە مەفرەزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی قەڵادزێ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و دوای توێکاری بۆ تەرمەکەی لە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ رادەستی کەسوکارەکەی کرایەوە.

پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌، تاوه‌كو ئێستا هۆکاری ئه‌م روداوه‌ نادیارەو دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و رێکاری یاسایی گیراوەتەبەر و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

 

ش.م