گه‌نجێك له‌ ئاوی گه‌لی‌ عه‌لی‌ به‌گ خنكا

شەممە, 12 ئاب 2017 15:12

 

دوێنێ گه‌نجێكی‌ دانیشتووی‌ ناحیه‌ی‌ خه‌لیفان، له‌ گه‌لی‌ عه‌لی‌ به‌گ خنكا، ئه‌وه‌ش بووه‌ پێنجه‌مین كه‌س له‌مساڵدا له‌ ڕووباره‌كانی‌ قه‌زای‌ سۆراندا بخنكێت.


دوێنێ گه‌نجێكی‌ ناحیه‌ی‌ خه‌لیفان به‌ناوی‌ محه‌مه‌د فارس حه‌مه‌د، ته‌مه‌ن 16 ساڵ، له‌كاتی‌ مه‌له‌كردندا له‌ ڕووباری‌ گه‌لی‌ عه‌لی‌ به‌گ خنكا.

به‌رگری‌ شارستانی‌ سۆران رایگه‌یاندووه‌: له‌ دوای‌ ڕه‌وانه‌كردنی‌ بۆ پزیشكی‌ دادی‌ سۆران، ته‌رمه‌كه‌ی‌ ڕاده‌ستی‌ خانه‌واده‌كه‌ی‌ كرایه‌وه‌.

جێگه‌ی باسه‌ ئه‌مساڵ پێنج هاوڵاتی‌ له‌ ڕووباره‌كانی‌ سنوری‌ قه‌زای‌ سۆراندا خنكاون.

 

ش.م