گۆڕان بڕیاری كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ پارتی

شەممە, 12 ئاب 2017 15:35

 

جڤاتی نیشتمانی گۆڕان بڕیارده‌دات له‌گه‌ڵ پارتی كۆببێته‌وه‌و داوای‌ دیاریكردنی‌ وادەیەك بۆ چارەسەری‌ كێشەكان ‌دەكات .

دوای كۆبونەوەی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان، شیروان ئیبراهیم ئەندامی جڤاتی بزوتنەوەكە بە كەناڵێكی نزیك له‌ پارتی راگه‌یاندووه‌: لە كۆبونەوەكەیاندا بڕیاردراوە لەگەڵ پارتی كۆببنەوە، هەروەها گۆڕان پاكێجێكی سیاسی نوێی ئامادەكردوە بۆئەوەی لەگەڵ پارتیدا تاوتوێی بكات .

ئه‌و به‌رپرسه‌ی گۆڕان وتویه‌تیشی: ئەگەر لەسەر پاكێجە سیاسییەكەی گۆڕان رێكبكەوین، پەرلەمان كارا دەكرێتەوەو یاسا بۆ ریفراندۆم دەردەكات، گۆڕانیش داوای دواخستنی ریفراندۆم دەكات تا ئەو كاتەی كۆدەنگی نیشتمانی لەسەر دەبێت .

م-ع-كانی