به‌رپرسێكی پارتی كۆچی دوایی كرد

یەک شەممە, 13 ئاب 2017 07:04

ئازاد عه‌بدولڵا هاودیانی، كارگێڕى لقى 10ى پارتى دیموكراتى كوردستان، له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری سۆران كۆچی دوایی كرد.

عه‌بدولڕه‌حمان گوان كارگێڕو به‌رپرسى رێكخراوه‌ جه‌ماوه‌رى و پیشه‌یه‌كانى لقى 10ى پارتى دیموكراتى كوردستان رايگه‌یاندووه: ئازاد عه‌بدولڵا هاودیانى، كارگێڕى لقى 10ى پارتى دیموكراتى كوردستان، سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌ مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رى شه‌كره‌، سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌یه‌كى شارى هه‌ولێرى كردووه‌".

وتيشى: "دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ ماڵه‌كه‌ى ئێواره‌ی دوێنێ بارى ته‌ندروستى تێكچووه‌ و به‌په‌له‌ گه‌یه‌نراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى سۆران".

ناوبراو ئاشكراشیكردووه: هه‌ر ئێواره‌ی دوێنێ 12-8-2017 دوای مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌ نه‌خۆشخانه‌ له‌ شاری سۆران كۆچی دوایی كرد.

بۆ ئەوەی بگەیتە راستی هەواڵەكان، پەرەی دووەمی ماڵپەری كوردیو لایك بكە

 

 

هونه‌ر بانه‌گوڵانی