وه‌زاره‌تی دارایی... ڕێنمایه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندی فه‌رمانبه‌ران ده‌ستكاری ده‌كات

سێ شەممە, 15 ئاب 2017 10:51

دوای ئەوەی لە ساڵی رابردوودا بە رێنماییەك تەسیبی فەرمانبەران لە نێوان وەزارەت و فەرمانگەكان راگیرا بوو، وەزارەتی دارایی بە بڕیارێك تەنسیب و گواستنەوە دەكاتەوە و ساڵێكیش بۆ تەنسیب زیاد دەكا.

بەپێی رێنماییەكی وەزارەتی دارایی كە لە مانگی 7ی 2017 دەەرچووە ئاماژە بە چۆنیەتی  تەنسیبی فەرمانبەران كراوە.

لەو رێنماییەدا روونكراوەتەوە  كە ساڵێكی زیاتریش دەتواندرێت تەنسیب بۆ فەرمانبەر درێژ بكرێتەوە، هاتووە" بڕیاردراوە  ماوەی تەنسیب بۆ دوو ساڵ درێژ بكرێتەوە، یەكەمجار یەك ساڵە و  دەكرێت بۆ  ماوەی ساڵێكی تر نوێ بكرێتەوە.

پێشووتر لە مانگی شوباتی  2016 ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری ڕاگرتنی گواستنەوە و تەنسیبی فەرمانبەرانی دەركرد بوو كە بەپێی ئەو بڕیارە فەرمانبەران بۆیان نەبووە تەسیب  ئەنجام بدەن، بەڵام بەپێی رێنماییە تازەكە ئەوە بڕیارە كاری پێ ناكرێت.

ئەو فەرمانبەرانەی كە بە شێوەی تەنسیب لە فەرمانگەیەك دەگوازرێنەوە بۆ فەرمانگەیەكی تر موچە و دەرماڵە‌كانیان لە فەرمانگەی پێشوویان  وەر دەگرن، تەنها دەوامكردنیان دەگوازرێتەوە.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی  دارایی بە هەفتەنامەی باسی راگەیاندوە لە ئێستادا  تەنسیبكردنی کارمەندان لەنێوان وەزارەتەکان و دامودەزگاکانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە رەزامەندی وەزیری پەیوەندیدار و سەرۆكی دەستەكان ئەنجام دەدرێـت و ماوەكەشی لە ساڵێك بۆ دوو ساڵ زیاد كراوە.

سەرچاوەكە روونی كردەوە پێشوو بۆ  ئاشكراكردنی دوومووچەیان رێكخستنی میلاكات  تەنسیبی فەرمانبەران  لە داموو دەزگاكان ڕاگیراو بوو، بەڵام دوای تەواو بوونی سیستەمی بایۆمەتری ئەو پرسی ئاسایی بۆتەوە.

وێرای ئەوەی لە ناوخۆدا تەنسب هەیە، نزیكی 2 هەزار مەسیحیش كە و زۆربەیان خەڵكی بەغدا و ناچەكانی موسڵن لە فەرمانگەكانی هەرێمی كوردستان تەنسیبن، هەروەها، ژمارەیەكی زۆریش لە مامۆستا و فەرمانبەری هەرێمی كوردستان لە كەركوك تەنسیب كراون.