تەواوی ئەندامانی خێزانێك گیانیان لەدەستدا

شەممە, 19 ئاب 2017 07:00

 

 

بارهەڵگرێك لە ڕێگەی نێوان كەركوك – بەغدا لە ئۆتۆمبێلێكی جۆری هۆندا تایبەت دەدات و بەهۆییەوە شەش كەسی یەك خێزان دەستبە‌جێ گیانلەدەستدەدەن.

رووداوەكە لەڕێگەی نێوان قەزای دووزخورماتوو و ناحییەی ئامرلی روویداوە لە پارێزگای سەڵاحەددین.
(زەنون بەرزنجی) مفەوەزی هاتوچۆ لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی قەزای دووزخورماتوو بۆ كەركوك ناو رایگەیاند، رووداوەكە بەهۆی ئەوەوە بووە كە بارهەڵگرێك پێچەوانەی رێگەی خۆی رۆیشتووەو سەرپێچی كردووە، بەهۆیەوە خۆی كێشاوە بە ئۆتۆمبێلێكی تایبەت جۆری هۆندا كە شەش كەسی تێدا بووەو هەر شەشیان مردوون و ئەندامی یەك خێزانن، ئەو خێزانەش دانیشتووی شاری تكریتن و یەكێكیان منداڵ بووە، دواتریش شوفێری بارهەڵگرەكە دەستگیركراوە.

 

ئـ . كـ