په‌رله‌مانتارێكی كوردستان وه‌ڵامی جه‌میل باییك ده‌داته‌وه‌

شەممە, 19 ئاب 2017 08:10

په‌رله‌مانتارێكی كوردستان وه‌ڵامی جه‌میل باییك هاوسه‌رۆكی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه‌ ده‌داته‌وه‌ ده‌ڵێت: پشت مه‌كه‌ره‌ قه‌ومی خۆت.

ئاری هه‌رسین ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ وتارێكدا كه‌ له‌لاپه‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك  بڵاوی كردۆته‌وه‌ :جه‌میل بایك له‌ لێدوان و په‌یام و چاوپێكه‌وتنه‌كانیدا باسی باری ناهه‌مواری هه‌رێمی كوردستان و نه‌ گونجانی كات بۆ ریفراندۆم ده‌كات، وه‌ك بڵێی رێگه‌ به‌خۆی ده‌دات كه‌ ره‌چه‌ته‌ی كارو به‌رنامه‌ی سیاسی بۆ خه‌ڵكی باشوری كوردستان بنوسێت.

ناوبراو راشیگه‌یاندووه‌: به‌ پێویستی ده‌زانین با باییك بڵێین، ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه‌ پشتیوانی خه‌ڵكی كوردستان له‌ هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی ده‌كات سه‌رچاومان، ئه‌گه‌ریش ئه‌وه‌ ناكات با نه‌بێته‌ محامی خه‌ڵكی ترو پشت نه‌كاته‌ قه‌ومی خۆی، چونكه‌ زۆر عه‌یبه‌ بۆ كه‌سێك جلوبه‌رگی پێشمه‌رگانه‌ی له‌به‌ر بێت و بۆ راگرتنی دڵی ئه‌م و ئه‌و، ته‌بریر بۆ رانه‌گه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان بهێنێته‌وه‌.

 

هونه‌ر بانه‌گوڵانی