برا بچوكەكەی نێچرڤان بارزانی، باسی جێگرەوەی باوكی دەكات

شەممە, 19 ئاب 2017 08:17

 

رەوان بارزانی كە برا بچوكی نێچرڤان بارزانییە و سەركردەیەكی سەربازی پارتییە ، سێلڤیەكی خۆی و نێچرڤان بارزانی لە پەیجی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوكردۆتەوەو دەڵێت: سێلفیه‌ك له‌گه‌ڵ براو مامۆستاو جێگره‌وه‌ی باوكم، برا گه‌وره‌ كاك نێچیرڤان بارزانی.

رەوان بارزانی دەشلێت : (جێگره‌وه‌ی باوكم) چونكه‌ زۆر هه‌وڵیداوه‌ نه‌هێڵێت هه‌ست به‌ نه‌بوونی سۆزی باوكایه‌تی بكه‌م.

وادیارە برا بچوكەكە زۆر سەرسامە بە برا گەورەكە و زیاتر دەڵێ : (مامۆستا) چونكه‌ له‌ هه‌موو هه‌وراز و نشێوه‌كانی ژیانم ئامۆژگاری كردم و له‌ جه‌نابیانه‌وه‌ زۆر شت فێربووم، خۆشم ده‌وێی براگیان.