نیوە موچەی مانكی حەوت لە ماوەی 10 ڕۆژدا دابەشدەكرێت و كۆدی بایۆمەتریش دەكرێتە مەرج

چوار شەممە, 06 ئەیلول 2017 08:15

 

 

 

بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئامادەسازی بكرێت بۆ ئامادەكردنی لیستی موچەی مانگی حەوت بۆ ئەوەی لە ماوەی 10 رۆژدا دابەش بكرێت و كۆدی بایۆمێتریش دەكرێتە مەرج بۆ پێدانی موچە.


ماڵپەڕێكی نزیك لە پارتی لە زاری سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی نوسیویەتی " لە نیوەی دووەمی هەفتەی داهاتوودا دابەشكردنی مووچە دەست پێ دەكات و وەك مانگەكانی پێشوو، وەزارەتی پێشمەرگە مووچەی پێ دەدرێت، دواتریش مووچەی دامەزراوە ئەمنییەكان و وەزارەتەكانی دیكە بە شێوەیەكی خێرا دابەش دەكرێت.


ئاشكراشی كردووە : ”لە ماوەی 10 ڕۆژدا مووچەی زۆربەی هەرە زۆری مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت و ئەم مانگە تەنیا مووچە بەو كەسانە دەدرێ كە باركۆدی بایۆمەترییان هەیە“.


دابەشكردنی نیوە موچەی مانگی حەوت لە ناوەڕاستی مانگی نۆدا لەكاتێكدایە بە گوێرەی لێدوانی پسۆڕان و پەرلەمانتارانی هەرێمی كوردستان، حكومەت زۆر لەو برڕە پارەیەی بۆ دابەشكردنی نیوە موچە خەریجی دەكات زیاتر نەوت دەفرۆشێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار:

داهاتی كوردستان، 262 ملیۆن دۆلاری زیاترە لە موچە بە بێ پاشەكەوت