هه‌ڵه‌دنی وه‌ڵامی ئه‌وانه‌ ده‌داته‌وه‌ كه‌ هێرشیان كرده‌سه‌ری و پێیان ده‌ڵێت تا ماون به‌م جۆره‌بن

هەینی, 08 ئەیلول 2017 12:47

 

ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئه‌و حیزبه‌ له‌په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌داته‌وه‌ كه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر له‌سه‌ر ئه‌ندامبونی له‌وه‌فدێكی په‌رله‌مانی هه‌رێم بۆ وڵاتی فنله‌نداو به‌چه‌ند خاڵێك وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه‌ .

ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كیدا به‌ناونیشانی (بۆئەوانەی حاڵی دەبن دەربارەی سەردانی شاندی پەرلەمان بۆفلندا!!) ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو: (قوربانی ئەوغیرەتەت بم,غیرەت وئازایەتی خەڵک مەکوژن,لەڕوانگەی تۆوە من خائین و خۆفرۆشم,بەڵام توخوا تاماویت ڕقت لەخائن وخۆفرۆش بێت)کاک ئەحمەدی موفتی زادە لەوەڵامی کادرێکی ئافرەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان کەبەهەموو هێزی تفی لەناوچەوانی موبارەکی کاک ئەحمد کردبوو پێی ووتبوو خائن.

هه‌ڵه‌دنی به‌م چه‌ند خاڵه‌ وه‌ڵامه‌كه‌ی خستۆته‌ڕوو:

_ئەم سەردانە نزیکەی ساڵێک دەبێت ئامادەکاری بۆدەکرێت,بەڕێزکاک سالار محمودلەفراکسیۆنی سەوز بەهاوکاری کاک محمەمەد نەزەری کەکوردێکی ڕاستەقینە وخەمخۆرە ئەم سەردانەیان ڕێکخستوە,بڕیاربووچەند پەرلەمانتارێکی تریش ئامادەبن بەخودی جەنابی کاک سالار ەوە بەڵام بەهۆی گرفتی فیزاوە ئامادە نەبوون.


_سەبارەت بەکاک جعفر ئیمنکی وەک چۆن کاک یوسف سەرۆکی پەرلەمانە کاک جەعفەریش جیگرە,هەمووپەرلەمانتاران مامەڵەی لەگەل دەکەن,ڕاپۆرتی بۆبەرزدەکەنەوەوداواکاری خەڵک دەبەنەلای,تەنانەت پەیوەندی تەلەفونی لەنێوان سەرۆک وجێگر هەیە.


_هەڵوێستمان ڕۆشن بوە لەسەر پەکخستنی پەرلەمان بەڵام ئایا دەکرێ سەرجەم چالاکی پەرلەمانتاران ولیژنەکان لەناوەوە ودەرەوە بوەستێنرێ وئەوتۆزە نوزەش نەمێنێ.

_لەوسەردانەداگفتوگۆ لەسەردۆخی کوردستان,دیموکراتی,تیرۆر,ئاوارەکان,پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان هەردووگەلی فلندا وکوردستان,لەناویشدا ڕیفراندۆم باس کراوە وتێڕوانینی خۆمان وتوە.


_ئایادەکرێ دبلۆماسیەت وپەیوەندی دەرەوە بۆحزبێکی دیاری کراو بەجێبێڵین بەئارەزووی خۆیان بێن وبچن وئێمەش تەماشاکەر بین,ئایابۆگەیاندنی وێنەی تەواوی هەرێم باشتر نیە دەنگ وڕەنگە جیاوازەکان لەدەرگای دبلۆماسیەت بدەن وڕۆڵیان هەبێ.


_پاشان تقییم وتعامل دووشتی جودان تۆ کەسێکت بەدڵ نەبێت بەڵام ناچاری مامەڵەی بکەیت.


_ئەوە چ عەقڵیەت وبیرکردنەوە وڕەوشت وپەروەردەیەکە چوارساڵ خەبات وکۆشش وهەڵوێستی کەسێک سفر بکەیت لەسەر چوار ڕۆژی سەفەرێک کەبەدڵی تۆنیە وتۆدەرکی ناکەیت.

_پاشان ئەوە تەنها منم سەفەرم کردوە زۆرێک لەبەرپرسان وپەرلەمانتاران ووەزیرەکان لەسەفەرن,من لەماوەی چوارساڵی پەرلەمانتاری سێ سەفەرم کردوە جارێک لەگەڵ جەنابی سەرۆکی پەرلەمان ولیژنەی ناوخۆوئەمجارە,بەهەرسێ جارەکە بیست ڕۆژ لەدەرەوە بووم ئەویش لە کۆبونەوەی ڕەسمی وسەردانی کۆمەڵایەتی بەشداری پرسە وکۆڕ گرتن,,نەک بۆپیاسەو بازاڕکردن وسەیروسەفاوباڕوئەملاولا.


_ئێمە کەسانێکین هەست بە بەرپرسیاری دەکەین نەستایش لەخۆباییمان دەکا نە شکاندن وزەم وناوزڕاندن ساردمان دەکاتەوە.
_هەموو ئەوانەی جوێنیان داوە,سوکایەتیان پێ کردوم,تۆمەتیان خستۆتە پاڵمان گەردنیان ئازاد بێت دەیانبورم ,چونکە ڕۆژگار پێش قیامەت ڕاستیەکان دەردەخات.

م-ع-كانی