كۆبونه‌وه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی و پارتی دواخرا

سێ شەممە, 12 ئەیلول 2017 15:17

 

ئه‌گه‌رچی بڕیار بوو ئێوارەی ئەمڕۆ وەفدیكی مەكتەبی سیاسی پارتی سەردانی یەكگرتووی ئیسلامی بكات و تاوتوێی كاراكردنەوەی پەرلەمان و بارودۆخی ئێستای هەرێم و ریفراندۆم بكەن، به‌ڵام كۆبونه‌وه‌كه‌ دواخرا .

به‌پێی زانیاریه‌كانی كوردیو كۆبونه‌وه‌ی نێوان پارتی و یه‌كگرتووی ئیسلامی بۆ سه‌رله‌به‌یانی سبه‌ی چوار شه‌ممه‌ دواخرا .

له‌ ئێستادا كۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان ده‌ستی پێكردۆته‌وه‌ بۆ تاوتوێكردنی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ بڕیاره‌ چه‌ند رۆژێكیتر كارابكرێته‌وه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سبه‌ی كۆبونه‌وه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كان درێژه‌ی ده‌بێت .

م-ع-كانی