ئاگاداریه‌ك له‌ وته‌بێژی سیستمی بایۆمه‌تریه‌وه‌ بۆ موچه‌خۆران

چوار شەممە, 13 ئەیلول 2017 12:19

 

بۆ وه‌رگرتنی موچه‌ی مانگی ئابی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، وته‌بێژی سیستمی بایۆمه‌تری ئاشكرای ده‌كات: هه‌ركه‌سێك باركۆدی نه‌بێت موچه‌كه‌ی راده‌گیرێت، چونكه‌ له‌ مانگی داهاتودا كار به‌ سیستمی بایۆمه‌تری ده‌كرێت .

سه‌میر هه‌ورامی، وته‌بێژی سیسته‌می بایۆمه‌تری رایگه‌یاند: هه‌ر موچه‌خۆرێك باركۆدی نه‌بێت موچه‌كه‌ی ده‌بڕدرێت و له‌مانگی داهاتوشه‌وه‌ كار به‌و سیسته‌مه‌ ده‌كرێت ۆ پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی .

ناوبراو كه‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تیشه‌ ده‌ڵێت: له‌ماوه‌یه‌كی داهاتوشدا سیسته‌مه‌كه‌ بۆ فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی سه‌ربازی جێبه‌جێ ده‌كرێت .

م-ع-كانی