سلێمانی...لە هەشت مانگدا نزیكەی 300 كەس بەهۆی مادەی هۆشبەر سزادراون

چوار شەممە, 13 ئەیلول 2017 13:10


كوردیو ـ سلێمانی ـ یانی یادگار


بەكارهێنان و بازرگانیكردن بەمادەی هۆشبەر لە كوردستان لە حاڵەتەوە دەبێتە دیاردە و تەنیا لە هەشت مانگی یەكەمی ئەمساڵ لە سلێمانی نزیكەی 300 كەس بە مادەی هۆشبەر سزادراون بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ریِژەكە دوو هێندە زیادی كردوە .

دارا عوسمان مائموری چاكسازی لە لێدوانێكدا بە كوردیوی ڕاگەیاند"تەنیا لە هەشت مانگی یەكەمی ئەمساڵ نزیكەی 300 كەس بە مادەی 14 ی هۆشبەر سزادراون كە لەو ڕێژەیە زیاتر لە 200 كەسیان بەكارهێنەر بوون وئەوانی دیكە بازرگان بوون ".


مائمورەكە ی چاكسازی وتیشی"كۆی گشتی ئەو سزادراوانەی كە بەو مادەیە سزادراون ئیستا لای ئێمە 254 بەكارهێن و 90 بازرگانن".


دارا عوسمان ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ریِژەكە ڕوی لە هەڵكشان كردوەو ساڵی 2016 بەگشتی 248 زیندانیمان هەبوە كە بەمادەی هۆشبەر سزادراون".

أ.س