"ريفراندۆم له‌ كاتى خۆيدا ده‌كرێت و دوا ناخرێت"

پێنج شەممە, 14 ئەیلول 2017 04:48

ماڵپەرێكی نزیك لە پارتی لە رێگەی سه‌رچاوه‌يه‌كى تايبه‌ت رایگه‌ياندوە، ريفراندۆم له‌ واده‌ى خۆيدا ئه‌نجام ده‌درێت و دواناخرێت و سه‌رچاوه‌يه‌كيش له‌ په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌ رايگه‌ياند، 60 په‌رله‌مانتارى كوردستان داواى كۆبوونه‌وه‌ى نائاسايى په‌رله‌مانيان كردووه‌ بۆ پشتگيريكردنى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان.

وێڕاى ئه‌و فشارانه‌ى هه‌بوون له‌سه‌ر سه‌ركردايه‌تى كوردستان بۆ دواخستنى پرۆسه‌ى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى، كه‌ پێشتر مه‌سعود بارزانى له‌ وتاره‌كانيدا ئاماژه‌ى پێكردن، سه‌رچاوه‌يه‌ك به‌ كوردستان 24ى راگه‌ياندوە، پرۆسه‌ى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى له‌ واده‌ى خۆيدا ئه‌نجام ده‌درێت و به‌ هيچ جۆرێك دواناخرێت.

بڕياره‌ له‌ 25ى ئه‌م مانگه‌دا ريفراندۆم له‌ هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌ كوردستانييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێم ئه‌نجام بدرێت.