ڕاپەڕین... لەهەفتەیەكدا 18كەس بەهۆی ڕوداوی هاتوچۆوە بونەتەقوربانی

پێنج شەممە, 14 ئەیلول 2017 06:24

 

بەپێی ئاماری ڕوداوەكانی هاتوچۆ لەڕاپەڕین لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا بەهۆی ڕوداوەكانی هاتوچۆوە سێ كەس گیانیان لە دەست داوە و 15 كەسی دیكەش بریندار بوون.

 

لەهەفتەی ڕابردوودا بە پێی ئاماری ڕوداوەكانی هاتوچۆ لە ڕاپەڕین لەهەر ڕۆژێكدا ڕوداوێمی هاتوچۆ ڕویانداوە كەبەو هۆیەوە سێ كەس كەلەنێویاندا دوو مناڵی ئامۆزایی یەكتر بوونی هەیە گیانیان لە دەست داوە و 15 كەسی یدكەش بریندار بوون.

 

جێگای ئاماژەبۆكردنە لەهەرێمی كوردستاندا گیان لە دەست دان و بریندار بون بەهۆی ڕوداوەكانی هاتوچۆوە بەردەوامە و تاوەكو ئێستاش بەشێك لەڕێگاوبانەكان چاڵ و چۆڵیان تێیدا بەشێكشیان یەك سایدە و بەیەكێك لەهۆكارەكانی ڕوداوەكانی هاتوچۆ دادەنرێت.

 

 

 

 

س ب