دراوێكی نوێی عیراقی دەکەوێتە بازاڕەوە

شەممە, 16 ئەیلول 2017 05:14
 
بانكی ناوەندیی عیراق بڕیاریداوە دراوێکی نوێ بخاتە بازاڕەوەو پڕۆژەی لابردنی سفرەكانی سەر دراویش رادەگیرێت.
  

عەبدولقادر محەمەد ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە snn راگەیاندووە کە چاپكردنی دراوی 50 هەزار دیناری لەلایەن بانكی ناوەندی عیراقەوە تاڕادەیەكی زۆر سەركەتوو بووەو پێشوازییەكی باشی لێكراوەو بڕیاریش دراوە لەقۆناغی دووەمدا دراوی 100 هەزار دیناریی چاپ بکرێت.

 

وتیشی: "هیچ وادەیەك بۆ دەركردنی دراوە نوێیەكە لەلایەن بانكی ناوەندییەوە دیارینەكراوەو دیارنییە کەی چاپدەکرێت.

 

سەبارەت بە پڕۆژەی لابردنی سفرەكانی سەر دراویش، كە ماوەی چەند ساڵێكە لەلایەن بانكی ناوەندیییەوە كاری بۆ دەكرێت، ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت: "جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژەیە بۆ ئەم قۆناغە لەلایەن بانكی ناوەندییەوە راگیراوە، لەبەرئەوەی دەبوایە سەرجەم جۆرەكانی دراوی عیراق لەبازاڕدا بگۆڕدرایە، ئەمەش بۆ بارودۆخی ئێستای ئابووریی عیراق زەحمەتە".