خشته‌یه‌كی نوێی نیوه‌ موچه‌ بڵاوكرایه‌وه‌

شەممە, 16 ئەیلول 2017 09:36

وەزارەتی دارایی و ئابووری خشته‌یه‌كی نوێی دابه‌شكردنی نیوه‌ موچه‌ی بڵاو كرده‌وه‌.

وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایدەگەینێت:- مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

1-ڕۆژانی یەك شەممە و دوو شەممە بەرواری17و 18-9-2017   ، مووچەی مانگی (7)ی فەرماندەی  پێشمەرگەی زێرەڤانی و فەرماندەی پۆلیسی بەرگری و فریاكەوتن دابەش دەكرێت.

2-ڕۆژانی سێ‌ شەممە و چوار شەممە بەرواری19و20-2017  مووچەی مانگی (7)ی ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای گشتی ئاسایش دابەش دەكرێت.

3-ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری 21/9/2017 ، مووچەی خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و مووچەی مانگی (7) ی فەرمانبەرانی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان و وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەكرێت.


بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكان