لەسەر لیسته‌كه‌ی د.بەرهەم، یه‌كێتی هاته‌ ده‌نگ

شەممە, 16 ئەیلول 2017 14:26

 

وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی تۆماركردنی قەوارەكەی د.بەرهەم ساڵح جێگری دووەمی سكرتێری گشتی یەكێتی دەڵێت، دەبێت یان لیستەكەی یان یەكێتی هەڵبژێرێت.

ئەمڕۆ 16ی ئه‌یلولی 2017، لە پرێس كۆنفرانسێكدا، كەریم بەحری رێپێدراوی یاسایی بەرهەم ساڵح رایگەیاند: ناوی قەوارەكەی لە كۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم تۆماركردوە.

له‌م باره‌یه‌وه‌ش سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و وتەبێژی یەكێتی رایگەیاند: ئەندامێكی یەكێتی كە پێی باشە قەوارەیەكی هەبێت و بارودۆخی ئێستای هەرێمی پێ چارەسەرببێت ئاساییە، بەڵام لە دوای پەسەندكردنی قەوارەكە لەلایەن كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم، د.بەرهەم دەبێت یان سەرۆكایەتی لیستەكەی یان مانەوەی لە ناو یەكێتی هەڵبژێرێت.

وتەبێژی یەكێتی بۆ نه‌وا وتیشی: لەدوای هەڵبژاردنەكانیش د.بەرهەم بە ویستی خۆی ئەگەر بیەوێت لەگەڵ یەكێتی هاوپەیمانی بكات، ئەوا رێگەپێدراوە.

 

ش.م