عەممار حەكیم: لەسەر ریفڕاندۆم لە 72 كاتژمێری داهاتوودا موفاجەئە بەڕێوەیە

یەک شەممە, 17 ئەیلول 2017 08:38

 

 


عەممار حەكیم سەرۆكی هاوپەمیانی شیعەكان ڕایدەگەیەنێت لەسەر پرسی ڕاپرسی موفاجەئەی گەورە بەڕێوەیە و بژاردەی یەكەمی عێراقیش بریتیە لە وەستانی ریِفڕاندۆم و دەستكردنە بە گفتوگۆ .


بە گوێرەی بەیننامەیەكی نوسینگەی عەممار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتیمانی شیعەكان، لە میانەی وتاری حەكیم لە دیوانی بەغدا بۆ ڕاگەیاندنكاران ڕایگەیاندووە " بژاردەی یەكەم لەسەر ڕاپرسی كوردستان بریتیە لە وەستانی ڕاپرسی و گەڕانەوەیە بۆ گفتوگۆ و پێشی وایە جموجوڵە سیاسیەكان لە 72 كاتژمێری داهاتوودا موجائەەی گەورەی لێ دەكەوێتەوە".


عەممار حەكیم وتیشی: دەبێت گفتوگۆی بەغدا وهەولێر قوڵ و جدی بێت لە ژێر سایەی دەستوردا چونكە بۆیە نوسراوە بۆەوەی لەبەرژەوەندی گشتی بێت".


ئاشكراشی كرد چەند دەستپێشخەریەك لە ئارادایە كە ئومێدوایە چارەسەر بێت بۆ قەیرانەكە.