وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ساڵنامه‌ی نوێی خوێندنی راگه‌یاند

سێ شەممە, 19 ئەیلول 2017 13:36

 

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌ت هه‌رێم، ساڵنامه‌یه‌كی نوێی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ گۆڕانكاری له‌ ساڵنامه‌ی خوێندنی 2017- 2018 كراوه‌ و تیایدا پووشه‌كانیش دیاری كراوه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 19ی ئه‌یلولی 2017، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ساڵنامه‌ی خوێندنی بۆ ساڵی 2017 – 2018 بڵاوكره‌وه‌.

به‌ پێی ساڵنامه‌كه‌ بۆ ئه‌مساڵی خوێندن گۆڕانكاری له‌ ساڵنامه‌كه‌ كراوه‌ و تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌رزی دووه‌می پۆله‌ ناكۆتاكانی قۆناغی ئاماده‌یی و بنه‌ڕه‌تی بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ پێشخراوه‌.

له‌ به‌شێكی ساڵنامه‌ نوێیه‌كه‌شدا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پشووه‌كانی ئه‌مساڵی دیاری كردووه‌.

 

 

ش.م