ملیاران دینار ڕەوانەی کوردستان کراو به‌م زوانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

چوار شەممە, 20 ئەیلول 2017 12:29

 

 

بڕی 15 ملیار دیناری پارەی گەنمی 2017ی جوتیارانی سلێمانی گەیشتووە و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت و بڕیاره بۆ هەولێر و دهۆکیش ڕەوانە بکرێت . 

نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان بۆ باسنیوز وتویه‌تی:  پارەی گەنمی جوتیارانی سلێمانی گەیشتووە و بەپێی چەکەکان دابەشدەکرێت .

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌: ئەمڕۆ پارەی گەنمی 2017ی جوتیارانی هەولێر کە بڕەکەی 45 ملیارە گەیشت دهۆک ماوە ئەویش دەنێردرێت پاشان دابەش دەکرێت .

م-ع-كانی