نێچیرڤان بارزانی: ئاماده‌ین دواین چه‌نس به‌به‌غدا بده‌ین بۆ دوایین به‌دیل

چوار شەممە, 20 ئەیلول 2017 13:03

 

 نێچیرڤان بارزانی ، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌میانی مێزگردێكی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ میدیاكان له‌سه‌ر پرسی ریفراندۆم وتی: ئاماده‌ین دوواین چانس و گفتوگۆو دانیشتن له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و ئاهه‌نگك و كه‌رنه‌ڤاڵانه‌ ده‌ری خست كه‌ خه‌ڵكی كوردستان چی ده‌وێت .

نێچیرڤان بارزانی وتیشی: هه‌موو لایه‌نه‌كان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی گشتپرسی، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی خراپ راپرسی هه‌رێمی كوردستان گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ وڵاتانی تر ، به‌ڵام خه‌ڵكی كوردستان له‌كه‌رنه‌ڤاڵه‌كان خه‌ڵكی كوردستان ئه‌وه‌یان ده‌رخست كه‌ چیان ده‌وێت و پێویسته‌ وڵاتان له‌ نیگه‌رانیه‌كانی كورد تێبگه‌ن .

له‌باره‌ی داهاتووی ده‌وڵه‌تی كوردستانه‌وه‌ وتی: له‌ده‌ستووری داهاتووی كوردستان زه‌مانه‌تێكی ته‌واو به‌ پێكهاته‌كانی ناو هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ین و ده‌مانه‌وێ پرسی سنورو ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان به‌دانیشتن له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكه‌ین .

له‌باره‌ی كه‌ركوكه‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: ئه‌گه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ نه‌بوایه‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌و شاره‌ وه‌كو موسڵی لێ بهاتبوایه‌، بۆیه‌ پێشمه‌رگه‌ ئه‌و شاره‌ی پاراستووه‌، ریفراندۆم له كه‌ركوك و ناوچه‌كانیتری ده‌وروبه‌ری بۆ ئه‌وه‌ نیه‌ سنور دیاری بكه‌ین ، به‌ڵكو بۆ وه‌رگرتنی پرسی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌یه‌ ، بۆیه‌ به‌زۆر نامانه‌وێت سنورێك دابنێین و فه‌رزی بكه‌ین به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ .

 

م-ع-كانی