ئەردۆغان، نوێنەری تایبەتی خۆی ناردۆتە لای بارزانی

پێنج شەممە, 21 ئەیلول 2017 06:50

 


ئەردۆغان دەڵێت، نوێنەرە تایبەتەكانم ناردە لای بارزانی و پێیانوت، وریابە و هەڵەیەكی لەشێوەی ریفراندۆم مەكەن و لەكۆبونەوەی ئاسایشی نەتەوەیی توركیادا بڕیار دەدەین چ سزایەك جێبەجێ دەكەین.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لە پەراوێزی كۆبونەوەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە نیویۆرك رایگەیاند، لەبارەی ریفراندۆمی باكوری عیراقەوە نوێنەرە تایبەتەكانم ناردە لای مەسعود بارزانی و پێیانوت، وریابەو هەڵەیەكی لەشێوەی ریفراندۆم مەكەن، ئێمە وڵاتێكین كە هەموو جۆرە هاوكارییەكمان كردن كاتێك كەوتنە تەنگانەوە، دراوسێمانن و 350 كم سنورمان هەیە، هاوسێین. هەڵەیەكی وەها مەكەن، بەداخەوە ئێستا خەریكە ئەو هەڵەیە دەكەن.
ئاماژەشیكردوە، 27ی مانگ كۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی هەیە، بەهۆی رۆژەڤی نەتەوە یەكگرتوەكانەوە ئەو كۆبونەوەیەمان كردە 22ی مانگ، هەر لەگەڵ گەڕانەوەم ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەییمان كۆدەكەینەوەو بڕیار دەدەین كە چ سزایەك جێبەجێ دەكەین.
وتیشی: ئێستاش داوا لە بارزانی و تیمەكەی دەكەم دەستبەجێ واز لەم بڕیارە هەڵەیە بهێنن و ئیدارەی هەرێمی باكووری عیراق درێژە بەكارەكانی خۆی بدات.