سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانى كوردستان ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌

پێنج شەممە, 21 ئەیلول 2017 10:44

بەپێی بانگهێشتی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان رۆژی شەممەی داهاتو یەكەم دانیشتنی ئاسایی خولی پاییزەی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام دەدرێت.

لە بانگهێشت نامه‌یه‌كدا كە ئیمزای جەعفەر ئیمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی لەسەرە، سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان داوای لە سەرجەم پەرلەمانتاران كردوە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی رۆژی شەممەی داهاتو بۆ بەشداریكردن لە دانیشتنی ژمارە 1ی ئاسایی خولی پاییزەی پەرلەمانی كوردستاندا ئامادەبن.