ئاگاداریه‌ك بۆ جوتیارانى ده‌ڤه‌رى هه‌ولێر

پێنج شەممە, 21 ئەیلول 2017 12:02

 

 به‌رێوه‌به‌ری كۆمپانیاى بازرگانى دانه‌وێڵه‌ ئاگاداری جوتیارانی ده‌ڤه‌ری هه‌ولێر ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ى له‌ وه‌رزى ته‌سویقى 2017 گه‌نمیان ڕاده‌ستى سایلۆى هه‌ولێر و بنكه‌ى شه‌مامك و بنكه‌ى كۆیه‌ كردووه‌ ، سه‌ردانى سایلۆی هه‌ولێر بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى چه‌كه‌كانیان .

ئیبراهیم عه‌بدولحه‌مید به‌رێوه‌به‌ری كۆمپانیاى بازرگانى دانه‌وێڵه‌ / لقى هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو: ئه‌وانه‌ى له‌ وه‌رزى ته‌سویقى 2017 گه‌نمیان ڕاده‌ستى سایلۆى هه‌ولێر و بنكه‌ى شه‌مامك و بنكه‌ى كۆیه‌ كردووه‌ ، له‌ به‌روارى 15-6-2017 تاوه‌كو 20-6-2017 ، با له‌ رۆژى شه‌ممه‌ رێكه‌وتى 23-9-2017 سه‌ردانى سایلۆی هه‌ولێر بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى چه‌كه‌كانیان .

ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌دێت له‌چه‌ند رۆژی رابردوو بڕه‌ پاره‌یه‌ك له‌ به‌غداوه‌ ڕه‌وانه‌ی شاره‌كانی هه‌رێم كرا بۆ دابه‌شكردنی به‌سه‌ر جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان .

م-ع-كانی