وێنه‌... له‌ گه‌رمیان روداوێكیتر قوربانی به‌ كۆمه‌ڵی لێكه‌وته‌وه‌

پێنج شەممە, 21 ئەیلول 2017 12:55

 

روداوه‌كانی هاتوچۆ له‌هه‌رێمی كوردستان سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌می مردنی هاوڵاتیانن و جارێكیتر روداوێكی هاتوچۆ قوربانی به‌كۆمه‌ڵی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ .

له‌سه‌ر رێگای گشتی كه‌لار - سلێمانی و له‌نزیك ناحیه‌ی باوه‌نور كه‌ به‌ڕێگای مه‌رگ ناسراوه‌ روداوێكی هاتوچۆ له‌نێوان ئۆتۆمبێلێك و بارهه‌ڵگرێك رویداو به‌هۆیه‌وه‌ چوار كه‌س بونه‌ته‌ قوربانی .

ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌جۆری سه‌نی بوه‌و له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێك توشی روداوی هاتوچۆ بۆوه‌و به‌هۆیه‌وه‌ چوار كه‌س كه‌ سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌ سه‌نیه‌كه‌ن و دووانیشیان منداڵن بریندارن و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون .

م-ع-كانی