به‌رپرسێكی هه‌رێم مزگێنی دانانی سیستەمێكی نوێی موچە دەدرێتە فەرمانبەران

پێنج شەممە, 21 ئەیلول 2017 13:40

لە باڵاترین ئاستی حكومەتی هەرێمەوە، مزگێنی دانانی سیستەمێكی نوێی موچە دەدرێتە فەرمانبەران و موچەخۆران.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، هەموو لایەك پێكەوە كاردەكەن بۆ دانانی سیستەمێكی نوێی موچە.

قسەكانی قوباد تاڵەبانی لەمیانی ڤیدیۆ گرافیكێك بووە، كە ئەمڕۆ پێنج شەممە لەئەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە.

جێگری سەرۆكی حكومەت لەڤیدیۆكەدا باسی ئەو كۆبوونەوەی كردووە، كە دوێنێ چوار شەممە حكومەتی هەرێم لەگەڵ پەرلەمانی كوردستان بۆ مەبەستی سیستەمی نوێی موچە ئەنجامدرا.

قوباد تاڵەبانی راشیگەیاندووە، كۆبوونەوەكە بەمەبەستی تاوتوێكردنی هەنگاوەكانی حكومەتی هەرێم بۆ چاكسازی دامەزراندنی سندوقی داهاتە نەوتییەكان بووە.