عەبادی بۆ مەعسوم : ریفراندۆمی هەرێم دەستووری نییە

هەینی, 22 ئەیلول 2017 05:30

 

 

بۆ پرسی ریفراندۆم سەرۆك كۆماری عێراق سەردانی سەرۆك وەزیران دەكات و بەیەكەوە كۆدەبنەوە.

(حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ (فوئاد مەعسوم) ی سەرۆك كۆمار دووپاتی كردۆتەوە، كە ئەنجامدانی ریفراندۆم لەلایەن هەرێمی كوردستان بنەمای دەستووری نییەو قەبوڵیشی ناكەن.

عەبادی راشیگەیاندووە، بەغدا دەرگای گفتوگۆی بۆ هەرێم كردۆتەوە، هەموو وڵاتانی جیهانیش لەگەڵ یەك پارچەیی خاكی عێراقدان.

سەردانەكەی مەعسوم بۆ لای عەبادی لەكاتێكدایە كە ناوبراو چوارشەممەی رابردوو سەردانی شاری سلێمانی كردبوو چاوی كەوتبوو بە (مەسعود بارزانی) و لەبارەی پرسی ریفراندۆم گفتوگۆیان كردبوو.

 

ئـ . كـ