ئەنجامدانی كەرنەڤاڵی برایەتی زانایانی هەر سێ لایەنی ئیسلامی

هەینی, 22 ئەیلول 2017 06:06

ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرواری (1 ی محرمی 1439)ی كۆچی بەرامبەر بە (21/9/2017) كۆبونەوەیەكی ئۆرگانی باڵای زانایانی هەرسێ لایەنی ئیسلامی (یەكگرتوو، كۆمەڵ، بزوتنەوە) لە كەشو هەوایەكی برایانەدا لەژێر دروشمی ئایەتی (إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ إِخْوَةٌ)دا بەمەبەستی نۆژەنكردنەوەی تەلاری سازگاری برایەتی ئیمانیدا بەڕێوەچوو، كە ئەم بڕگانەی لای خوارەوەی لەخۆ گرتبوو:
- قورئان و نزا (م عبدالطیف نەوێیی)
- وتەی بەخێرهاتن و ئامانجی كۆبونەوەكە (م ئەیوب عەلی زەڵمی)
- وتەی ناوەندی زانایانی كۆمەڵی ئیسلامی (م مەلا محمود ئازادی)
- وتەی مەكتەبی بانگەوازو ڕێنمایی بزوتنەوەی ئیسلامی (م. مەلا عبدالله)
- وتەی دەزگای زانایان و زانستە شەرعییەكانی یەكگرتووی ئیسلامی (م. مەلا جعفر محمد)
- بەیاننامەیەكی هاوبەشی زانایانی هەرسێ لایەنی تایبەت بە (ساڵیادی كۆچی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم)) (م طه طاهیر زەڵمی)
- بەیاننامەیەكی هاوبەشی زانایانی هەرسێ لایەنی تایبەت بە (ئیدانەكردن و بەڕودا وەستانەوەی مامەڵەی نادروستی هەندێك لە ئەندام و لایەنگرانی لایەنە ئیسلامیەكان بەرامبەر بە یەكدی) (م باوان گەڵاڵەیی)
- بەیاننامەیەكی هاوبەشی زانایانی هەرسێ لایەنی تایبەت بە (ئیدانەكردنی پاكتاوی ڕەگەزی موسڵمانان لە بۆرما ) (م مەلا ناصر تەلانی)
- هۆنراوەی كۆچ لەلایەن (م عبدالهادی بالیكەدەری)
- هۆنراوەیەك نزای كوردان (م مەلا محمد یوسف پێنجوێنی)
لەكۆتایدا بەڕێز (م حەسەن شەمێرانی) وەك هێمایەك بۆ قوڵكردنەوەی گیانی برایەتی هەستا بە پێشكەشكردنی (مصحەفێك لەگەڵ كتیبی (ئیخلاص و برایەتی- مامۆستا بەدیعو زەمان سعید نورسی-) بەهەر سێ سەركردە ئیسلامیەكە بەڕێزان (م صلاح الدین محمد بەهائەدین، م عەلی باپیر وەتمان، م عیرفان عبدالعزیز) كە لە ڕێگای بەڕێزان بەرپرسی ئۆرگانی باڵای زانایانی هەرسێ لایەنە ئیسلامیەكەوە بەدەستیان بگات..
- ئەمەو كۆتایی كەرنەڤاڵەكە هات بە نزا بەكوڵەكانی بەڕێز (م مەلا عومەر نیظامی) و جۆش و خرۆش و سەدای گەرمی ئامینی ئامادەبوان..