هاوڵاتیانی موسڵ لەدژی ریفراندۆم خۆپێشاندان سازدەكەن

هەینی, 22 ئەیلول 2017 07:29

 

 

ئەمڕۆ بەسەدان هاوڵاتی دانیشتووی شاری موسڵ دەستیان داوەتە خۆپێشاندان و دژایەتی خۆیان بۆ ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان دەربڕیوە.

سۆمەرییە نیوز بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ هاوڵاتیانی شاری موسڵ خۆپێشاندانیان سازكردووە لەدژی پرۆسەی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان كە بڕیارە لە رۆژی دووشەممەی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

هەروەها خۆپێشاندەرانی شاری موسڵ سەركۆنەی ریفراندۆمی هەرێم و ناوچە جێناكۆك لەسەركانیشیان كردووە.

 

ئـ . كـ