دەوڵەتی یاسا : دەبێت پۆستەكان لەبەغدا لە كورد وەربگیرێتەوە

هەینی, 22 ئەیلول 2017 07:53

 

 

ئەندامێكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا داوا دەكات سەرجەم پۆستەكان لەبەغدا لە كورد وەربگیرێتەوە ئەوەش وەك هەنگاوێك تاكو كورد لە ریفراندۆم پاشەگەز ببێتەوە.

(عالیە نسێف) ئەندامی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا بەیاننامەیەكی بڵاوكردۆتەوەو تێیدا باسی لەوەكردووە، ئەگەر بێت و كورد سوور بێت لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم لەكاتێك حكومەتی ناوەندی و هەرێمی و نێودەوڵەتی داوا دەكەن نەكرێت، ئەوا پێویستە حكومەتی ناوەندی هەڵوێستی هەبێت و پۆستە باڵاكان لە كورد وەربگرنەوە تاكو ئەو كاتەی لە ئەنجامدانی ریفراندۆم پاشەگەز دەبنەوە.

ئەو ئەندامەی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا پێشی وایە ئەگەر بێت و كورد سوور بێت لەسەر ریفراندۆم، ئەوا مانەوەی بەرپرسانی كورد لەبەغدا پێچەوانەی داواكانی خۆیانە كە سوورن لەسەر ریفراندۆم.

 

ئـ . كـ